ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمان باسی واز لە کار هێنانی "بێرند ئێربێل" Bernd Erbel سەرۆکی نوێی مێکانیزمی نوێی دراویی ئێران _ ئەورووپا "ئینستێکس"ی کرد.
وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیا جارێکی تر وتی: بەرلین بەشداری ناکات لە هاوپەیمانی دەریایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە کەنداوی فارس .
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکای لە حاند بایکوتکرانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بە نادروست زانی و ڕایگەیاند کە درێژە ئەدات بە هاوکاری دیپلوماتیک لە گەڵ ناوبراو .
ئاڵمان، داواکاریی ئەمریکا بۆ پەیوەست بوون بە فەرمانبەرێتی دەریایی جێی سەرنجی ئەو وڵاتە لە کەنداوی فارسی ڕەت کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە ئەمریکیەکەی پێی داگرت لەسەر پێویستیی وتووێژکردن لەگەڵ ئێران.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا جارێکی تر لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی دیپلۆماتیکی قەیرانی ڕاگرتنی نەوت بەری بەریتانیایی لە گەرووی هۆرمۆز لە لایەن ئێرانەوە پیداگری کرد.
ئاڵمان و فەڕانسە بەبێ ئاماژە بە چەتەگەریی دەریایی بەریتانیا لەمەڕ ڕاگرتنی کەشتیی ئێرانی لە گەرووی جەبل تارق، خوازیاری ئازادکرانی نەوتبەری بەریتانیایی ڕاگیراو بوون لەلایەن ئێرانەوە.
ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: میکانیزمی داکۆکی لە ئاڵووێرە بازرگانیەکانی ئێران و ئوروپا"ئینستێکس" بەهەوڵ و هەنگاوە ئەنجامگرتووەکان هاتووەتەدی و تاڕادەیەک ئامادەی سود لێوەرگرتنە.
ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: بەریتانیا سەرەڕای چوونەدەری لە یەکێتی ئوروپا "برێگزیت"یش هەروا وەک هاوبەشی ئەو یەکێتیە دەمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی هێنانەدی هاوپەیمانیی ئوروپایی بۆ ڕزگاریی پەناخوازان و دەوربینینی سەرەکیی بەرلین تێیدا.