ئاڵمانیا: دەنگۆی قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕاست نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i372648-ئاڵمانیا_دەنگۆی_قەدەغەی_چالاکیی_حیزبوڵڵای_لوبنان_ڕاست_نییە
وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا دەنگۆی ھاوپەیوەند بە قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتەی ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2019 10:15 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیا: دەنگۆی قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕاست نییە

وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا دەنگۆی ھاوپەیوەند بە قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتەی ڕەت کردەوە.

«ستیڤ ئاڵتێر_Steve Alter» وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا، شەوی ھەینی لە توییتێڕەکەی دا نووسی: دەنگۆی ھاوپەیوەند بە قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاڵمانیا ڕاست نییە.

پێشتر ھێندێک لە میدیاکانی ئاڵمانیاو ڕۆژئاواو ھەواڵی قەدەغەی چالاکیی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وڵاتەیان ڕاگەیاند بوو.

شیاوی باسە کە ئەمریکاو ڕطێمی زایونی ھەوڵی ئەوە دەدەن کە بە گوشار خستنەسەر وڵاتانی ئەورووپی، چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوینان لە یەکێتیی ئەورووپا بەرتەسک کەنەوە.