180 گەشتی لوفتهانزا لە سەروبەندی سەری ساڵدا هەڵوەشان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i374315-180_گەشتی_لوفتهانزا_لە_سەروبەندی_سەری_ساڵدا_هەڵوەشان
مانگرتنی ستافی فڕینی یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئاڵمان ، بووە هۆی هەڵوەشانی نزیکەی 180 گەشتی ئەم کۆمپانیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2019 05:12 Asia/Tehran
  • 180 گەشتی لوفتهانزا لە سەروبەندی سەری ساڵدا هەڵوەشان

مانگرتنی ستافی فڕینی یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئاڵمان ، بووە هۆی هەڵوەشانی نزیکەی 180 گەشتی ئەم کۆمپانیە .

بەپێی راپۆرتی دی پی ئەی ئاڵمان ، بە مانگرتنی ستافی کۆمپانیای جێرمەن وینگز لە کۆمپانیاکانی سەر بە فڕۆکەوانیی لوفت هانزای ئاڵمان ،  گەشتەکانی ئەم کۆمپانیە لە سەروبەندی گەشتەکانی سەری ساڵدا پەکیان کەوت .

 ئەم مانگرتنە کە بە  تایبەت کاری کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی کۆڵن - بۆن  تا شەوی سەری ساڵ دەبێتە هۆی هەڵوەشانی نزیکەی 180 گەشتی نێوخۆیی لەم وڵاتەدا .

بە دوای بێ ئەنجامبوونی دانوستانەکانی سەندیکای ستافی فڕینی ئاڵمان لە گەڵ کۆمپانیای لوفت هانزا لەسەر ناکۆکیەکانی کرێکاریی ، ئەم سەندیکایە 28 ی دیسامبر لە ستاف و کارمەندانی جێرمەن وینگزی ویست بۆ ماوەی سێ رۆژ دەست لە کار هەڵگرن .