وەزارەتی بەرگریی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەیان بەنیازی شەڕو پێکدادان لەگەڵ دراوسێکانی دا نییە.
کاربەدەستانی سەربازیی ئێران بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان کاردانوەیان پیشان دا.
سەرچاوە ئاگادارەکان کۆتایی هاتنی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبانیان ڕاگەیاند.
«سەمیعەدین سیدیقی» شاخەوانێکی ئەفغانییە کە توانی بە سەر لوتکەی ئێڤرێست دا کە بەرزترین لوتکەی جیهانەو ٨٨٤٩ مەتر بەرزاییەکەیەتی، سەرکەوێ. «سدیقی» یەکەم هاوڵاتیی ئەفغانستانە کە توانی بە بەرزترین لوتکەی جیهاندا ھەڵزنێت.
کۆبوونەوەی داخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی ئەفغانستان، دوای دوو ڕۆژ دانوستان بەبێ دانپێدانانی حکومەتی تالیبان، ڕۆژی سێشەممە لە دەوحەی قەتەر کۆتایی هات.
سەرچاوە جەماوەرییەکانی ئەفغانستان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان لە گەڕەکی «بادغەیس»ی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کردووە.
«حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان سەردانی سەمەرقەندی کردبوو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئەم شارەی بەرەو تاران بەجێ هێشت.
لە دەستپێکی ڕۆژی جیهانیی قودس لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند: پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و دژایەتی کردنی ڕژێمی زایۆنی ئەرکی ئیمانی و ویژدانیی ئەفغانییەکانە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،جەختی لەوە کردەوە کە کێشە چڕەکانی ناوچەکە بە تایبەت لە ئەفغانستان بە پێشکەشکردنی مۆدێلی هاوکاری و پشتیوانی لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە چارەسەر و بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان کە بە ئامادەبوونی ئێران و ٦ وڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت، گەییشتە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان.