-
سناتۆرێکی ئەمریکایی ٢٥ کاتژمێر بێوچان قسەی کرد و خراپەی ترەمپی وت
نیسان 02, 2025 11:54سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر یەکبین و بێوچان لە کۆنگرێس وتاری دا و ڕەخنەی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەەم وڵاتە گرت.
-
سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز ڕوو لە ترەمپ: هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن
نیسان 01, 2025 15:33سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی باجە گومرکییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە پێشوازی لە بڕیار و سیاسەتی ترەمپ سەبارەت بە زیادکردنی باجی گومرکی ناکەین و هەموو بژاردەکان بە ڕێکاری بەرپەرچدانەوەی بازرگانیشەوە، لەسەر مێزدان.
-
ئیرەوانی: ئێران وەڵامێکی کوشندە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی
نیسان 01, 2025 14:30نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئێران وەڵامی خێرا و کوشندە دەداتەوە بە هەر چەشنە دەسدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی.
-
یەمەن شازدەهەمین درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی خستەخوارەوە
نیسان 01, 2025 11:33وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە درۆنێکی مۆدێڕینی ئەمریکایی لە ئاسمانی یەمەن خستووەتە خوارەوە.
-
ڕێبەری شۆڕش: ئەگەر ئەمریکییەکان شەڕاشۆیی بکەن، بە تووندی وەڵامیان دەدرێتەوە
ئادار 31, 2025 18:07ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی: ئەگەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی شەڕ وەڕێخەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی تووند و گورچکبڕ وەردەگرنەوە و بێتوو دوژمن وەک ساڵانی ڕابردوو لە دووی دوبەرەکی نانەوەدا بێ، ئەوا گەلی ئێران وەڵامێکی تووندی دەداتەوە.
-
کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هەڕەشەکەی ئەمدواییەی ترەمپ
ئادار 31, 2025 13:47وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵیت و پەڵیتەکانی ئەم دواییەی ترەمپ، پێیداگرت: هەڕەشەی ئاشکرای بۆردومان لە ئێران، لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە، دژایەتییەکی ئاشکرایە لەگەڵ جەوهەری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
-
وەزیری بەرگریی یەمەن: سورپرایزی گەورەمان بۆ دوژمن هەیە
ئادار 31, 2025 13:30وەزیری بەرگریی یەمەن وتی: هێزە چەکدارەکانمان ئەمڕۆ هێزێکی بەتوانا و لێهاتوون و زاڵبوون بەسەریاندا ئەستەمە.
-
پهرلهمانتارێکی هاوپهیمانی فهتح: هیچ بیانوویهک بۆ هێزهکانی ئهمریکا له عێراق نهماوهتهوه
ئادار 30, 2025 14:03ئهندامێکی هاوپهیمانی فهتح که له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئهمڕۆ رایگهیاند، پێویسته کۆتایی بهێندرێت به ئهرکهکانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی له عێراق که ئهمریکا نوێنهرایهتی دهکات بهپێی ئهو کاتهی بۆیان دیاریکراوه، چوونکه هیچ بیانویهک نهماوهتهوه بۆ مانهوهی ئهم هێزانه.
-
خۆپیشاندانی هەزاران ئەڵمانی دژی جێگیرکرانی مووشەکی ئەمریکایی
ئادار 30, 2025 12:26لەگەڵ بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە گرژییە سەربازییەکان لە ئەورووپا، هەزاران ئەڵمانی دژی جێگیرکرانی مووشەکی مەودای مامناوەندی ئەمریکا و بەرنامەی نوێی چەکەمەنی لەسەر خاکی ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
-
پزیشکیان : شێوازی جوڵانەوە وهەڵس وکەوتی ئەمریکیەکان ڕێبازی وتووێژەکان دیاری دەکات
ئادار 30, 2025 12:16سەرۆک کۆمار بەئاماژەدان بەمەکە وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەڕێگەی وڵاتی عومان گەیشتووەتە دەستیان وتی: لەم وەڵامەدا ئەگەر چی مژاری وتوویژەکان ڕاستەوخۆ لە نێوان دوولایەن ڕەت کراوەتەوە، بەڵام ڕاگەێندراوە ڕێبازی وتووێژی ناڕاستەوخۆ کراوەیە.