پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر جوفی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438431-پەلاماری_ئاسمانیی_ئەمریکا_بۆ_سەر_جوفی_یەمەن
سەرچاوە یەمەنیەکان باسی چەن پەلاماری نوێی ئەمریکایان کرد بۆ سەر یەمەن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2025 12:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر جوفی یەمەن

سەرچاوە یەمەنیەکان باسی چەن پەلاماری نوێی ئەمریکایان کرد بۆ سەر یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە یەمەنیان کردە ئامانج. سەرچاوەکانی یەمەن باسیان لە بۆردومانی ناوچەی "خەب ئەلشەعف" لە پارێزگای ئەلجەوف کرد. ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە پارێزگای ئەلجەوف لە یەمەن  چەن جار  لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بۆردومان کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەی زیانەکان و ئەگەری زیانەکانی ئەم ه پەلامارانە  بڵاونەکراوەتەوە. ئەمریکا و  ئینگلیز  بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی لە  25  ڕەشەمەی  ١٤٠٣  پەلاماری  ئاسمانییان بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد و ناوچە کانی  نیشتەجێبوون و ناوەندە مەدەنییەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.