ڕیوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ئەمرۆ پێنجشەممە لە تاران بەرێوەچوو.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان وتی:بەردەوامیی خۆوەردانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، دۆخی ئەم وڵاتە ئاڵۆزکاوتر دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بابەتگەلی گرینگ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشییی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە سەفەر بۆ ئێران، هاتەئاراوەو ئێمە هەوڵمان دا، بابەتە بەجێماوەکان، لەڕێی هاوکاریی تەکنیکی و نەک گوشاری سیاسی، چارەسەر بکرێن.
کایهان تورکەمەن ئۆغڵوی بەرپرسی گروپی دۆستایەتی پارلمانی تورکیاو ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پارلمانی سەردانی ئێرانی کردوە لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندی و هاریکاری نێوان دوو وڵات چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لە سەر پێشینەی بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکانی پێشووی لەبارەی بەربنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە وتی: نابێ هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکەوێتە بن کارتێکەریی ستراتژی و ئاکاری ناجێگری و پڕپارادۆکسی ئەمریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە سەفەرێکی فەرمی بۆ تاران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران لەوان "حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی"ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، "سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆک کۆمار و "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارکرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی دیدارەکانی لەگەڵ هاوشانە بەشداربووەکانی لە کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بانجۆڵی گامبیا، پێیداگرت لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا لە غەززە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی جیهانی ئیسلام و ناوچەکەو لەئاستی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنێ.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاشایەتیی عومان پێیانداگرت لە سەر پێویستی هەوڵدران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، دامەزرانی ئاگربڕ و بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە.