تورکیا ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستانی داوەتە بەر ھێرشی ئاسمانی کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیانی لێکەوتووەتەوە.
لە کاتێکدا کە غەززە بۆ ماوەی کاژێرێک کپ ببووەوەو هێرشەکانی زایۆنییەکان وەستا بوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەستیان کردەوە بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی بەرەو ناوچەی زاپۆریژیای هەڵکەوتوو لە باشوری ئۆکرانیا پێشڕەویی کردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق هەواڵی کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی توز سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.
بهیانیی ئهمڕۆ جارێکی دیکه و بهچڕی فڕۆکه جهنگیهکانی تورکیا بۆردومانکردنی ناوچه سنوریهکانی پارێزگای دهۆکیان لە ھەرێمی کوردستان دهستپێکردهوه.
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق داوای داخستنی ٣٠ بارەگای گوماناوی لە هەرێمی کوردستانی کرد.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی لە تورکیا کرد؛ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر عێراق دووبارە ببنەوە و بڕینی ئاو لە ڕووی عێراق بەردەوام بکرێت، پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵوێستێکی دیکەی دەبێت.
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بوردومانکرانی پارێزگای ھەولێریان کردووە بە ھۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە.
سەرچاوه هەواڵییەکانی عێراق باسی هێرشێکی موشەکییان کردووە بۆ سەر بنکەی سەربازی «زلیکان»ی تورکیا له پارێزگای موسڵ .
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تۆپبارانەک ڕۆژی ڕابردووی تورکیا لەناوچەی زاحۆ ڕایگەیاند: ئهم هێرشه دڕندانهیه ئەوە دهسهلمێنێت کهتورکیا داواکارییه بەردەوامەکانی عێراقی بەھەند نەگرتووە.