«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ماوەی کەمتر لە مانگێک بۆ دووھەمین جار سەردانی لوبنانی کردەوە.
عەمید ئەلیاس عاد، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای لوبنان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حەوت کەس لە تەقینەوە گەورەکەی چواری ئەم مانگەی مەرفای بەیروت بێسەروشوێنن.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانیان کردووە لە سەر دەست پێکردنی ڕاوێژی پەرلەمانی سەبارەت بە ناساندنی سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە.
سەرۆک کۆماری لوبنان و وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بارەی ھاوکارییە دوولایەنەکانەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان ڕایگەیاند: ئەگەر ڕۆڵی حیزبوڵڵا لە بەرچاو نەگیردرێت، پێکھێنانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا مەحاڵ دەبێت.
سەرچاوەیەکی دادوەریی لە لوبنان رایگەیاند، داواکاری گشتیی دادگای تێهەڵچونەوە لە لوبنان تایبەت بە تەقینەوەکەی بەیروت 25 کەسی بە تۆمەتبار ناساندوە کە لەنێویاندا بەرپرسی گەورە هەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ئامادە بوونی تارانی بۆ ھاوکاری لەگەڵ بەیرووت لەمەڕ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئێستای لوبنان ڕاگەیاند.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەییشتە بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی، سبەینێ ھەینی دەگاتە بەیرووت.
میشێل عون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: ڕادەی زیاتی تەقینەوەکەی بەیرووت ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.