تالیبان ڕایگەیاند: خوێندن مافی ڕەوای ئیسلامی و یاسایی ئافرەتانە لە ئەفغانستاندا.
کۆبوونەوەی لێژنەکانی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.
یاریدەری وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی لە نیودلھیی پێتەختی ھیند پێشوازیی کرد.
ھێزەکانی تاقمی تالیبان ٦٠٠ کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان قۆڵبەست کرد.
شایەتحاڵان باسی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی «مەولەوی مەھدی» سەرۆکی فەرمانگەی ھەواڵگریی تالیبان و «مەولەوی مەقبول» فەرماندەرێکی باڵای دیکەی ئەم تاقمە دەکەن لە بازاڕێکی شاری بامیانی ئەفغانستان.
سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان داوای یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ کەرتی زانکۆیی ئەم وڵاتە.
نوێنەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتیی ئەفغانستان، «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەی بە ھۆکاری ڕوخانی دەوڵەتی کابۆل زانی.
تالیبان کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە تارانی بە گەلێک سودمەند زانی.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دووھەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە پێکھاتنی دەوڵەتی گشتداگر لە ئەفغانستاندا داکۆکی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە وتەکانی ئەم دواییەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی یەکگرتنی ئایینزاکان لە ئەفغانستان و خەباتی دژی داعش پێشوازیی کرد.