کۆبوونەوەی شاندەکانی ئێران و تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402634-کۆبوونەوەی_شاندەکانی_ئێران_و_تالیبان
کۆبوونەوەی لێژنەکانی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2021 10:32 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی شاندەکانی ئێران و تالیبان

کۆبوونەوەی لێژنەکانی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، حەوت لێژنە لە کۆبوونەوەی کارگروپی نێوان شاندەکانی ئێران و تالیبان پێکھاتووە کە داگری لێژنەکانی ڕۆشنبیری، ئابووری، کۆچبەران، سیاسی، ئاسایشتی، سنوورو ئاوو کارەبایە.

«حەسەن کازمیی قومی» نوێنەری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەھادۆر ئەمینییان یاڵوێزی ئێران لە کابۆل ھاوڕێ لەگەڵ کاربەدەستانی ئابووریی ئێران بەشداری کۆبوونەوەکانن و لە لایەن تالیبانیشەوە وەزیری کشت و کاڵ، وەزیری کۆچبەران، وەزیری ئابووری و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیای دا بەشدارن.

«حەسەن کازمیی قومی» نوێنەری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان ھاوڕێ لەگەڵ شتاندێکی سیاسی و ئابووری بەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە گەییشتە فڕگەی کابۆل و لە لایەن کاربەدەستانی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستاندا پێشوازیی لێ کرا.