-
کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا: ئەگەر سەرکەوین،لە ناتۆ دەکشێینەوە.
ئادار 24, 2023 09:39«دۆغو پرینچک» سەرۆکی پارتی وەتەن و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڵێنی دا ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکشێتەوە.
-
شەرمەزارکرانی کردەوەکانی پەرلەمانی زایۆنیی لەلایەن تورکیاوە
ئادار 23, 2023 11:42وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی زایۆنیی بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی زایۆنییەکان بۆ شارۆچکە زایونی نیشنە چۆڵکراوەکانی لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە شەرمەزار کرد.
-
هەدەپە بۆهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاندیدی نییە
ئادار 22, 2023 18:11هەدەپە: بۆهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاندیدمان نابێ.
-
هاوسەرۆکی هەدەپە: ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین
ئادار 22, 2023 15:54هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گهلان (ههدهپه) وێڕای ھێنانە ئارای ڕستەی «نا بۆ سیاسەتی شەڕ و دەستدرێژی و تاڵانکردن» وتیشی: دەمانەوێت وڵاتێکی نوێ، ژیانێکی نوێ بنیات بنێین"، بەم پێیە سڵاو لە نەورۆز دەکەین، بەڵام بە دەسەڵات دهڵێین بڕۆ.
-
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەنقەرە
ئادار 22, 2023 14:04سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستپێکی دروستکردنی ڕێڕەوی گواستنەوە لە بەسرەوە بۆ تورکیا ڕاگەیاند.
-
جەختی ئەردۆغان لەسەر ڕاگیرانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە فەلەستینی نشینەکان
ئادار 22, 2023 14:03سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری ڕاگیرانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ناوچە فەلەستینی نشینەکان بوو.
-
سودانی و ئەردوغان لە سەر پرسی ئاو کۆبوونەوە
ئادار 21, 2023 20:13ڕۆژی سێ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی وڵاتەکەی سەردانی تورکیای کردو لە پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشی کردو تیای دا ڕایگەیاند:فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە کردووە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن لە پێدانی ڤیزەی عێراق بە هاوڵاتییانی تورکیا.
-
کاندیدبوونی فەرمیی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا
ئادار 21, 2023 16:31«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی ناوی خۆی تۆمار کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە.
-
ناونووسینی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەستی پێکرد
ئادار 19, 2023 14:23ناونووسینی کاندیدەکانی سیانزەھەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرا.
-
ئاو کاربەدەستانی عێراق بەرەو تورکیا دەداتەبەر
ئادار 18, 2023 20:06وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕۆژی شەممە رایگەیاند، شاندێکی باڵا بەمەبەستی دانوستان لەسەر دۆسیەی بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ عێراق دەچێتە تورکیا، هۆکاری کەمکردنەوەی پشکی ئاویش بۆ نەبوونی یاسایەک یان ڕێکەوتنێک دەگەڕێتەوە کە گەرەنتی ڕێژەیەکی دیاریکراوی ئاو بۆ عێراق بکات.