-
پاپا داوای هاوپشتی لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریای کرد
شوبات 09, 2023 04:13ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان داوای هاودەنگیی نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا و سوریای کرد، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بووەتە ھۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە نۆ هەزار و 500 کەس.
-
دەیان هاوڵاتیی ئەفغانستان لە تورکیا کوژران و بریندار بوون
شوبات 08, 2023 20:19دەیان هاوڵاتی ئەفغانستان لە بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوونە.
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی پزیشکی دادی ئێران بۆ یارمەتیدانی سوریاو تورکیا
شوبات 08, 2023 20:10سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران باسی ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی تورکیا و سوریای کردووە لە بواری پزیشکی داد دا.
-
ئەردۆغان: ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا نۆ هەزار کەسی تێپەڕاند
شوبات 08, 2023 19:56سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵکشانی ژمارەی بوومەلەرزەکانی بۆ زیاتر لە ٩ هەزار کەس ڕاگەیاند.
-
پرسە و سەرەخۆشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سوریا
شوبات 08, 2023 19:40ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ترسناک لە تورکیا و سووریا داخی خۆی دەربڕی و داوای لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردووان و سەبووری و پشوودرێژیی بۆ کۆستکەوتووان کرد.
-
ھەرێمی کوردستان ھاوکارییەکانی بۆ وڵاتە لێقەوماوەکانی دەستی بوومەلەرزە بەردەوام دەکات
شوبات 08, 2023 16:51ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی کوردستان له کۆبونهوهی ئهمڕۆی دا بڕیاری دا کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ھەردووک وڵاتی تورکیا و سوریا رابگەیەنێت.
-
هاوسۆزی دەربڕینی ئایەتوڵڵا سیستانی و ئایەتوڵڵا مودەڕیسی لەگەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سوریا
شوبات 08, 2023 15:34نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی و ئایەتوڵڵا مودەڕیسی هاوسۆزی خۆیان بۆ لێقەوماوانی دەستی بوومەلەرزە لە سوریاو تورکیا دەربڕی و داوای خێراتر بوونی ڕەوتی هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانیان کرد.
-
ئاگادار نەبوون لە دۆخی سێ وەرزشوانی ئێرانی دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 08, 2023 03:48فیدراسیۆنی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران ڕایگەیاند کە خەریکی بەدواداچوونن بۆ بارودۆخی ئەو وەرزشوانانەی پارائۆلەمپیکی وڵات کە لە تورکیا کار دەکەن.
-
جێگری پارتی «سەعادەت»ی تورکیا جەختی لە ڕۆڵی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کردەوە وەک ئاڵا هەڵگری ڕاچەنینی ئیسلامی
شوبات 07, 2023 17:58جێگری سەرۆکی پارتی «سەعادەت»ی تورکیا شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەدەی بیستەم ناوبرد و وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاڵا ھەڵگری ڕاچەنینی ئیسلامییە لە جیهاندا.
-
دەمیرتاش: با لە مرۆڤایەتی دا یەک بگرین
شوبات 07, 2023 17:26«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری (هەدەپە) لە پەیامێکدا رایگەیاند، دەسەڵات ئەرکی خۆی بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا جێبەجێ ناکات، بۆیە داوا لە هەمو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، رێکخراوەکان، شارەوانییەکان و هاوڵاتیان دەکات جیاوازییەکان وەلابنێن و کار بۆ رزگارکردنی خەڵک بکەن.