پرسە و سەرەخۆشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414993-پرسە_و_سەرەخۆشی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_خەڵکی_بوومەلەرزەلێدراوی_تورکیا_و_سوریا
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ترسناک لە تورکیا و سووریا داخی خۆی دەربڕی و داوای لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردووان و سەبووری و پشوودرێژیی بۆ کۆستکەوتووان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2023 19:40 Asia/Tehran
  • پرسە و سەرەخۆشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سوریا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ترسناک لە تورکیا و سووریا داخی خۆی دەربڕی و داوای لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردووان و سەبووری و پشوودرێژیی بۆ کۆستکەوتووان کرد.

حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان فەرماندە و کارگێڕی هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ترسناک لە تورکیا و سووریا ، هاوخەمی خۆی بۆ لێقەوماوان دەربڕی و داوای لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردووان و سەبووری و پشوودرێژیی بۆ کۆستکەوتووان کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی فڤریە) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری تورکیا و باکووری سووریای هەژاند.

ڕاپۆرتی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا وا دەردەخات کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لەم دوو وڵاتە گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٨٣٠ کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی کوژراوان زیاتر ھەڵدەکشێ.