لانیکەم نۆزدە کەس لە تیرۆریستانی داعشی لە هەڵمەتی هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لەڕۆژاوای شاری مووسڵ لەباکووری ئەو وڵاتە کوژران.
پۆلیسی تورکیا چل کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کودەتا سەربازییە سەرنەگرتووەکەی 15ی ژوئیەی ساڵی 2016 ڕاپێچ کرد.
سەرچاوەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا ڕایانگەیاند: یەکەم کاروانی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ومانگی سووری سوریا، گەیشتنە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق.
سەرۆک کۆماری توركیاجارێکی دیکە حکومەتی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە داکۆکی دراڤی لە گرووپ و لایەنە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئانکاڕا لە باکووری سووریا.
لە پەلاماری بە گوللە هاوەنی ڕۆژی پێنجشەممەی تیرۆریستان بۆ سەر گەڕەکەکانی «عش الورور» و «المزه 86» ی دیمەشق، ٩ کەسی مەدەنی کوژران و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: هۆشیاریی یەکەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پیلانێکی گەورەی تیرۆریستانی پووچەڵ کردەوە کە لەهەوڵدابوون لەخاکی ئێراندا جێ بەجێی بکەن.
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا جارێکی تر پەلاماری تاقمەکانیی ترۆریستی بۆ سەر گردو پەڕی ستانی "دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) یانه بەرپەرچدایەوە .
لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا لە گردو پەڕی لازقیە لە باکووری ئەو وڵاتە ، ژمارێک لە ترۆریستانی بەرەی نۆسرە کوژران.
تیرۆریستانی تەکفیری ناوچەی باب توما لە دەمشقی پایتەختی سووریایان بەهاوەن پێکا کە بەهۆیەوە شەش کەسی سیڤیل کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند: ماڵ و حاڵی کەسانی سیڤیل لە گردووپەڕی باکووری حەڵەب لەباکووری سووریا، کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەو تانکەکانی سوپای تورکیا.