مێدیا فەلەستینییەکان باسی هاویشتنی دەیان مووشەکی بەرخۆدان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان و هەروەها بوردمانی ماڵی ڕێبەرانی موقاوەمە لە غەزە دەکەن.
سەرچاوە ھەواڵیەکانی زایۆنیست باسی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی دژی شەڕ دەکەن لە شاری تەلەڤیڤ لە فەلەستینی داگیرکراو .
موقاوەمەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵامی پەلامار و تاوانکاریەکانی رژێمی زایونی ، تەلەڤیڤ و شارۆکەی زایۆنیست نشینی ئەشدودی بە موشەک کوتا .
گروپی موقاوەمەی "کتائب عزالدین القسام" ی فەلەستین باسی تێگرتنی دەیان موشەکی کرد لە تەلەڤیڤ و ئەشدوود لە وڵامی قەڵاچۆکاریی زایۆنیەکان لە کەمپی "الشاطئ".
گوردانەکانی «عززەددین قەسام» لقی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوردومانی ژێرخانە ناسەربازییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێکی تازەی ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێتیان بەرەو تەلەبیب دەست پێ کرد.
ھێڵی فڕۆکەوانیی ئەمریکا لە بەر پەرە سەندنی توندوتیژی و پێکدادان، گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ڕاگرت.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بانگەشەی کرد ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بۆ ناوچەکە قارانجی زۆری لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشتییەوە ھەیە.
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باسی پێکھێنانی سندوقێکی دە میلیارد دۆلاریی کردووە بۆ سەرمایەنانەوە لە ئیسرائیل دا.
کاربەدەستێکی باڵای ڕووسیا لە بارەی شوێنھاتی بەردەوام کرانی ھێرشی ئاسمانیی سەر سووریا وشداری دایە ڕژێمی زایونی.
دوای ھۆگری دەربڕینی تورکیا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ڕۆژنامەیەکی عیبری وای بڵاو کردەوە کە کاربەدەستانی تورکیا لە مەرجەکانی تەلەبیب بۆ دەست پێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی توڕەن.