جیھادی ئیسلامیی فەلەستین : تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی بە مووشەک بارانی تەلەڤیڤ وەڵام دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i397029-جیھادی_ئیسلامیی_فەلەستین_تیرۆری_ڕێبەرانی_خۆڕاگریی_بە_مووشەک_بارانی_تەلەڤیڤ_وەڵام_دەدەینەوە
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی، تەلەڤیڤ مووشەک باران دەکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 10:20 Asia/Tehran
  • جیھادی ئیسلامیی فەلەستین : تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی بە مووشەک بارانی تەلەڤیڤ وەڵام دەدەینەوە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی، تەلەڤیڤ مووشەک باران دەکەین.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  بە گێڕانەوە لە قودسی عەرەبی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا لە شاری غەززە بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی بەرخۆدان لە شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە، جەختی کرد: هەر کات ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین، تەلەڤیڤ دەدەینە بەر هێرشی مووشەکی.

نەخالە وتی کە جیهادی ئیسلامی درێژە دەداتە بەرخۆدان لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکەر و تا دەرکردنی داگیرکەران لەو خاکە، بە هیچ لەونێک دەست لە شەڕ هەڵناگرین.

ناوبراو وتیشی کە یەکگرتوویی نەتەوە و خۆڕاگریی فەلەستین گرینگترین ڕێگا بۆ وەرگرتنەوەی مافی گەلی فەلەستینە و مادامێک کە داگیرکرانی فەلەستین درێژەی هەبێت، ناوچەکە و جیهان ڕەنگی ئاشتی و سەقامگیری بەخۆوە نابینێت.