-
حەسەن ڕۆحانی لە دیداری لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە تاران
ئاب 27, 2020 15:32بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و شاندەکەی ھاوڕێی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گەییشتە تاران. ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیانەی «ڕافائێل گروسی» دیپلۆماتی ئەرژەنتینی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ ئێرانە.
-
ڕۆحانی: گەلی ئێران بە کلتووری عاشورایی بەسەر پیلانەکاندا سەرکەوتووە
ئاب 26, 2020 18:15سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆژانی تازییەداریی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان، ڕایگەیاند: گەلی ئێران بە خۆڕاگری و ڕاوەستانی سروش وەرگرتوو لە کلتووری عاشورایی لە بەرامبەر پیلانی ھێزە گەورەکان سەرکەوتووە.
-
ڕۆحانی: بایکۆتەکان دەرفەتێک بوو بۆ پێشکەوتنی ئێران
ئاب 25, 2020 22:37سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئامانجی گرینگی دوژمن لە توندکردنەوەی بایکۆتی سەر ئێران تێکدان و ئاڵۆزی چێکردن لە نێو کۆمەڵگاو لە بەریەک ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت بوو کە ھەڵبەت یەکگرتنی دەوڵەت و نەتەوە بووەھۆی تێکشکانی.
-
ڕۆحانی: ڕاپەڕاندنی ئابووریی خۆڕاگرانە سەرچەشنی چالاکییەکانی دەوڵەتی ئێرانە
ئاب 23, 2020 22:49سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی ئابووری و ڕاپەڕاندنی سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە سەرچەشن و تەوەرەی ھەموو چالاکی و ھەوڵەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
-
ڕۆحانی: ھەوڵەکانی ئەمریکا لە بواری بەرەڤانی لە سەر بنەمای بەرپەرچ دانەوەیە
ئاب 20, 2020 14:34سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕو پەردەلادان لە دەستھاتەنیشتیمانییەکانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارکان وتی: تدەواتوی ھەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرەڤانی، لە سەر بنەمای بەرپەرچ دانەوەو پاراستنی وڵاتە.
-
ڕۆحانی: پەلەقاژەکانی دژی ئێرانیی ئەمریکا ھەر لە ئێستاوە شکستی ھێناوە
ئاب 19, 2020 16:48سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەوڵی تازەی ئەمریکا بۆ بەھرە وەرگرتن لە میکانیزمێکی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاراستەی زەبر وەشاندن لە بەرجام ھەر لە ئێستاوە شکستی ھێناوە.
-
ڕۆحانی سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «تەسخیری» ڕاگەیاند
ئاب 19, 2020 01:43سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند.
-
ڕوحانی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە
ئاب 15, 2020 13:31سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان کاتێک بینییان کە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا سووک و چرووک بوون رایانگەیاند کە چوار کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانییان ڕاگرتووە.
-
ڕۆحانی: دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە
ئاب 12, 2020 22:39سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەک تفاقی خۆی بۆ بەرەڤانی لە بەرامبەر دەست درێژکاریی بیانییەکان کەڵک وەردەگرێت، وتی:دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە.
-
ڕۆحانی: ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە
ئاب 12, 2020 00:24سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەوڵدان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بەوپەڕی ھێزەوە ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی یەکجاری بەردەوام دەبێت، وتیشی:ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە.