دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە حکومەت و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و ئەو کێشانەی کە بەهۆی قەیرانی وزە دروستبوون.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بشێوییەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراق رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ژمارهیهک بڕیاری لهبارهی دۆخی ئێستای وڵاتەکەیەوە دهرکرد و تیای دا ھەرچەشنە تهقهکردنێکی له خۆپیشاندهران بە قهدهغه ڕاگەیاند.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە: ١٢ کەس لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا کوژراون و ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی عێراقەوە وشداریی داو توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی بە پڕمەترسی زانی.
خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند:بهردهوامیی ئهم دۆخه عێراق پهلکێشى نالهبارى و مهترسیى زیاتر دهکات.
ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی کە بڕیار وابوو شەممەی داھاتوو بەرپا بکرێت، پەک پێ خست.
لیژنەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانەکانی چوارچوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق رایگەیاند: ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان دەکەن و لە داهاتووش دا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکەن.
لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەوە.