سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی بیسترانی زرمەی چەند تەقینەوەیەکیان کرد لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: دوابەدوای ھیەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی موساد لە ھەولێر، داگیرکەرانی ئەمریکی لە سووریا دەستیان کردووە بە پتەوکردنەوەی بنکە سەربازییەکانیان.
تاقمی تیرۆریستیی داعش شێوازی تازەی خەراج وەرگرتن لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان دەست پێ کردووەو ناچار بە دانی خەراجیان دەکەن بە ناوی خەرجی حکومەت دارییەوە.
لهناوچهیهکی «دێرۆزوور»ی رۆژههڵاتی سوریا، بنکهیهکی سهربازیی ھێزە تیرۆریستەکانی ئهمریکا کراوەتە ئامانجی چەند موشەکێک.
ناوەندێکی سەربە نەیارانی دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند: ناوچەی بوکەمال لە سنووری عێراق و سووریا کەوتە بەر ھێرشی ئاسمانی.
ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا بە بەرپا کردنی کۆبوونەوەیەک لە سەر دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ھەموو جۆرێکی داگیرکاریی ئەمریکاو پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریا بۆ پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتە لە داگیرکاریی بیانییەکان و بەکرێگیراوان پێیان داگرت.
ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی کۆپتەری لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» شارومەندێکی سوورییان ڕفاندو ماڵەکەیان کاول کرد.
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی ھێرشی بەڕۆکێتی دووبارەیان کردوە بۆ سەر بنکەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور».
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕوودانی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر لەشکریانی خۆی لە سووریا پشتڕاست کردەوە.