ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە «دێرۆزوور»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410464-ڕوودانی_چەند_تەقینەوەیەک_لە_مۆڵگەی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_دێرۆزوور_ی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە باسی بیسترانی چەند زرمەیەکیان کردووە لە نێو مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2022 23:48 Asia/Tehran
  • ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە «دێرۆزوور»ی سووریا

سەرچاوە ھەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە باسی بیسترانی چەند زرمەیەکیان کردووە لە نێو مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەو.اڵدەریی ئێران پرێس، کەناڵی ھەواڵیی «سابرین» سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: زرمەی چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە ھەرێمی نەوتیی «ئەلعومەر» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «دێرۆزوور»ی  ڕۆژھەڵاتی سووریا بیستراوە.

ھێشتا لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم تەقینەوانە ھیچ ڕاپۆرتێکی ئەوتۆ بڵاو نەبووەتەوە.

بنکە نایاساییەکانی ئەمریکا لە سوریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار بووە بە ئامانجی ھێرشی موشەک و ھاوەن.