ناوەندی جیهانگەڕی و ئۆتۆمبێل سواریی وەک تاکە مەرجەعی فەرمیی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفیری نێودەوڵەتیی و تابلۆی ترانزیت لە ئێران ، دانوستان و بەدواداچوونی هاسانکاریی لە هاتوچۆی موسافیران لە سنوورە زەوینیەکانی ئێران و عێراقی دەستپێکرد .
بەرپرسی گشتیی قەیرانی پارێزگای کوردستان وتی: بەهۆی بارینی بەفر لە مەریوان، ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان لە پارکینگەکانی سنووری باشماخ ڕاگیرابوون کە ئەمڕۆ چالاکییە ترانزیتییەکان دەستی پێکرایەوە.
زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە نۆ مانگی رابردوودا لە گومرکی باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە .
بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووریی باشماخ، ڕایانگەیاند هاووڵاتیانی هەرێم، بە نیشاندانی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا دەتوانن بە بێ تاقی کردنەوە، سەفەری ئێران بکەن.
یاریدەری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتی وتی: قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری فەرمی باشماخەوە تا 31ی خاکەلێوە درێژ کرایەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە 5-4-2021، بۆ ماوەی دوی هەفتەی دیکە بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژکراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گومرکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند: سنووری باشماخی مەریوان لە 6 ی ڕەشەمە تا 20 ڕەشەمە دادەخرێت و هاتووچۆ قەدەغەیە.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند بەگوێری بڕیاری وزەارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ئێران، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ هەڵگیرا و هاتوچۆ ئاسایی بوویەوە.
جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی تایبەتی هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتەکە بۆ چارەسەری کێشەکانی سنووری باشماخ پێک دێت.
سەرپەرشتیاری گومرگەکانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەروازەی سنووری باشماخ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئەو دەروازەی سنوورییە لە نێو دەروازەکانی ئێران بۆ کاروباری بازرگانی لە پلەعی یەکەمدا خۆی بینیوەتەوە