ترانزیتی زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە دەروازەی سنووریی باشماخی مەریوانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404590-ترانزیتی_زیاتر_لە_5_ملیار_دۆڵار_کاڵا_لە_دەروازەی_سنووریی_باشماخی_مەریوانەوە
زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە نۆ مانگی رابردوودا لە گومرکی باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2022 12:39 Asia/Tehran
  • ترانزیتی زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە دەروازەی سنووریی باشماخی مەریوانەوە

زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە نۆ مانگی رابردوودا لە گومرکی باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە .

خەلیل حەیدەری چاودێری گومرکەکانی پارێزگەی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئێرنادا گوتی : لە نۆمانگی رابردوودا دوو میلیۆن و 479 ھەزار و 192 تەن کاڵا لە سنووری باشمخی مەریوانەوە ئاڵووێر کراوە کە بە بەراورد لە گەڵ ماوەی ھاوشێوەی ساڵی رابردوو سەتی 116 زیادی کردووە. 

حەیدەری ، بایەخی دۆڵاریی کاڵای ترانزیت کراو لە پارێزگەی کوردستانی 5 ملیار و 337 میلیۆن و 374 ھەزار دۆڵار راگەیاند وگوتی : لە باری نرخی دۆڵاریی ، ترانزیتی کاڵا لە نۆ مانگی رابردوودا بە بەراوبرد لە گەڵ ماوەی ھاوشێوەی ساڵی رابردوو سەتی 87 گەشەی ھەبووە . 

گومرکی باشماخی مەریوان تاکە دەروازەی سنووریی پارێزگەی کوردستانی ئێرانە .