سەرۆکی کۆڕی نوێنەرانی کوزدستان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی باسی دانوستانەکانی ھاوپەیوەند بە تۆمار کرانی جیھانیی ئەشکەوتی«کەرەفتو»ی کرد لەگەڵ وەزارەتی کەلەپووری ئێرانداو وتیشی: بە فەرمانی جێگرایەتیی وەزارەتی کەلەپووری ئێران، بابەتی «کەرەفتو» خراپە پێڕستی بەرنامەی کاری ئەم وەزارەتخانەیە.
کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران بۆ بەشداری لە کێبەرکێی ئاسیایی ھیند بە میواندارەتیی پارێزگای کوردستان و لە ھۆڵی«ئازادی»ی سنەدا دەستی پێکرا.
لەو شوێنە ھەرە مێژوویی و جێی سە رنجانەی کوردستان کە لە شاری سنەو لە گەڕەکی کۆنی «سەرتەپۆڵە» دا ھەڵکەوتووە، بینای «ئاسەف وەزیری»یە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی دە ڕۆژ میوانداری ئوردووی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی لاوان و تەمەندارانی نابیسای وڵات دەبێت.
وەزیری گەشتیاریی ئێران ڕایگەیاند: هەشت داری کۆنی کوردستان وەکوو میراتی نیشتیمانیی تۆمار کران.
بە بڕیارێکی «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، «موحسین فەتحی» نوێنەری خەڵکی سنەو دیواندەرەو کامیاران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، بوو بە ئەندامی کۆڕی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران.
بڕیاره ئەمڕۆ چوارشەممە له کتێبخانهی ئاشتیی ھەولێری ھەرێمی کوردستان، کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنهوهی کتێبی «پیرهدار» ساز بکرێت.
لێکۆڵەرانی کوردستان لە دۆزینەوەی پاشماوەگەلێک لە حەمامێکی مێژوویی لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری سنە هەواڵیان دا.