May 10, 2023 04:03
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژەنراڵ «عەبدولفەتاح عەبدولڕەحمان ئالبورهان» فەرماندەی سوپا و سەرۆکی ئەنجومەنی دەستەڵاتی سودان، ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەیەک لەمەڕ وەستاندنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستانی ئاشتیی ڕاگەیاند.