سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە ھەڵوێستی عێراق لە ھەمبەر ئارمانجی فەلەستین نەگۆڕەو ئەم وڵاتە داگیرکاریی ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە.
پەرلەمانی ئەوروپا لە ھەنگاوێکی نامرۆڤانەو دەستوەردەرانە لە کاروباری لوبنان و سوریا بە کۆی دەنگەوە ئەوەی پەسەند کرد کە ئاوارە سورییەکان دەبێ لە خاکی بوبنان بمێننەوەو نەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
لەشکریانی ئەمریکی کاروانێکی دیکەی نەوتی تاڵانکراویان گواستەوە بۆ بنکە نھێنییەکانی خۆیان.
عەشایەری دێرەزووری سووریا وێڕای ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان جەختیان کردووە کە داگیرکەران وەدەر دەنێن و ھەتا دوابستی خاکی وڵاتەکەیان ڕزگار دەکەن.
ڕۆژنامە وەتەنی سوریا ڕایگەیاندووە: تورکیا بە نیشتەجێ کردنی پەناخوازانی سووری لە ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا بە نیازی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچانەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە سەر بایکۆتی چەکەمەنیانەی تورکیا لە بەر ھێرشەکانی بۆ سەر کوردانی سووریا بەردەوام دەبێت.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاندووە: ھۆگری بەرەو ڕۆژھەڵات سیاسەتی ستراتژیی دیمەشقە
لە جسرولشعوری سوریا جبەخانەی تاقمی تیرۆریستیی تورکستانی تەقییەوە و کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی ئەم تاقمە کوژران و بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستی نوسرە باری خراپی گوزەرانی منداڵانی سووری دەقۆزێتەوە بۆ پەلکێش کردنیان بۆ نێو گروپەکەیان.
بەسام سەباغ نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشت ڕایگەیاندووە: وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوامن لە بە سیاسی کردنی دۆسیەی مرۆڤ دۆستانەی سووریا