سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە: سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بنکەو حەشارگەی تیرۆریستانی داوەتە بەر پەلامارو زەبرێکی قورسی لێداون.
بەرپرسی کاروباری پەناخوازانی کورد لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە کە، لە پاش داگیرکرانی ناوچەکانیان دەیان ھەزار کورد لە سەریکانی و گرێ سپی بەرەو ناوچەکانی دیکەی سووریا کۆچیان کردووە.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان لە سووریا ڕایانگەیاند: بە ھۆی پەلاماری تیرۆریستانەوە لە دەرعا سێ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست دا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ڕەوانەکرانی ھێزێکی بەرچاوی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵی کێڵگە گازییەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردانی سووریا لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزووری کردووە.
حکومەتی سووریا ڕایگەیاندووە: بە ھۆی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی لایەنگرانەوە مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی بی بی سیی لە سووریا ھەڵوەشاندووەتەوە.
کەم بوونی ئاوی خاوێن و بەکارھێنانی ئاوی پیس نەخۆشیی کۆلێرای لە سووریادا پەرە پێ داوە.
لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا و ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزوور داگیری کردوون،هێزە کوردییەکانی سووریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا لەئامادەباشیدان.
ئەمریکا چەکدارانی کوردی سووریا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.
«نیکۆلاس ھەریس»ی نوێنەری تایبەتی دانیمارک لە سوریا ڕایگەیاندووە کە، تورکیا کارتی ئاو وەک گوشارێک دژی کوردانی سووریا بەکار دێنێ.
سوپاکانی ڕووسیاو سوریا لە خاکی سووریادا بە ھاوبەشی مانۆڕێک بەڕێوە دەبەن.