ته‌مووز 09, 2023 09:34 Asia/Tehran
  • جموجۆڵە گوماناوییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا و ئەو ناوچانەی کە ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزوور داگیری کردوون،هێزە کوردییەکانی سووریای دیموکراتی ھاوپەیمانی ئەمریکا لەئامادەباشیدان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک، بەشێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان لە پارێزگای دێرەزۆری سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە ئەمریکا و میلیشیا کوردییەکانی سەر بەم وڵاتە بە خێرایی کەرەستەی سەربازی دەگوازنەوە و لە ناوچەکانی بەرامبەربە سوپای سوریا جێگیر دەبن.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ئەم ئامادەباشی و گرژییه سەربازییه به هۆی کەرەسته سەربازییه قورسەکانی سوپای ئەمریکایه که بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری فورات گواستراوەتەوه .

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەکدارانی کورد زیاتر لە ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەوانە زرێپۆشی دروستکراوی ئەمریکایان لە شاری قامیشلیی سەر بە پارێزگای حەسەکە بۆ شارۆچکەکانی عەکەیدات، ئەلبەسیرە، ئەلشەحیل، ئەلعەزب و مەیدانی نەوتی ،گواستووەتەوە .

دیمەشق گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە بوونی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە نایاسایی و داگیرکارییە و کۆتایی بەو ئامادەبوونە دەهێنێت.

سەرپەیڤ