-
شەڕی قورسی نێوان هەسەدە و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە حەڵەب
کانونی یهکهم 23, 2024 19:30ژێدەرە سورییەکان ڕایانگەیاند ؛ هێزە چەکدارەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سویای تورکیا لە دەڤەری بەندای تشرین هەڵکەوتوو لە نزیکی حەڵەب شەڕ و پێکدادانێکی قورسیان هەبووە.
-
ئێران: پێوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری سوریا نییە
کانونی یهکهم 23, 2024 19:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە هەر لە زووە لەگەڵ لایەنەکانی بەرهەڵستکاری سوریا لە پێوەندیدا بووین و وتوومانە کە چوونی ئێران بۆ سوریا بە مەبەستی پێشگری بە پێشڕەویی داعش و دزەی تیرۆر بۆ نێو وڵاتای ناوچەکە بووە، بەڵام ئێستاکە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری سوریا نییە.
-
مەترسیی گەڕانەوەی تیرۆر لە دوای ڕووداوەکانی سووریا
کانونی یهکهم 23, 2024 11:33لە هەرێمی کوردستان زۆرێک دوای ڕووداوەکانی سووریا، گۆڕانکارییەکان بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە کورد لە سووریا لە قەیراندایە؛ ئەگەریش هەیە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە مەترسی بۆ ئاییندەی هەرێمیش درووست بکات. دارا عەبدوڵڵا راپۆرتێک لەم بارەوە پێشکەش دەکات.
-
جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 22, 2024 19:23پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەهید بوونی ٣٢ کەس و بریندار بوونی ٥٤ کەسی بەدواوە بووە.
-
پێشڕەویی هێزی زایۆنی لە باشووری سوریا
کانونی یهکهم 22, 2024 19:23هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە جم و جۆڵەکانی لە سوریادا.
-
نیگەرانیی عێراق لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سوریا
کانونی یهکهم 22, 2024 19:23وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی دەربڕێوە بەرامبەر بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سوریا و غەززە و ئاکامی ئەم ڕووداوانە لە مەڵبەندی شامدا.
-
پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریا
کانونی یهکهم 21, 2024 19:20ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر حەسەکەی سوریایان کردووە.
-
پێداگریی سەرلەنوێی ئەردوغان لەسەر پێویستیی سەرکوتکرانی هەسەدە
کانونی یهکهم 21, 2024 19:20سەرۆک کۆماری تورکیا دیسان رایگەیاند: تیابردنی پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کە مەترسین لە سەر بوونی سوریا، تەواو پێویستە.
-
پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
کانونی یهکهم 21, 2024 19:20ژێدەرە سورییەکان باسی پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنییان کردووە بۆ سەر دیمەشق.
-
عەراقچی: پلانی ئەمریکایی ئیسراییلی بۆ لاوازکردنی ناوچەکە خەریکە جێبەجێ دەکرێ
کانونی یهکهم 21, 2024 19:20وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕووداو و گۆرانکارییەکانی ئەمدواییەی سوریا لە چوارچێوی پرۆژەکەی ئەمریکا و ئیسراییلدایە بۆ لاواز کردنی ناوچەکە.