-
ئەگەری تێکشکانی بەنداوی تشرین لە شەڕ و پێکدادانەکاندا
کانونی یهکهم 13, 2024 18:55لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی منبج، زەبری قورسی لە بەنداوی تشرین داوە.
-
جەولانی شۆفێریی کردووە بۆ سەرۆکی میت
کانونی یهکهم 13, 2024 18:40لە کاتی سەفەری سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری تورکیا بۆ دیمەشق سەرکردەی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی سووریا خۆی لە ئۆتۆمبێلەکەی خوڕیوە.
-
زیاتر لە یەک ملیۆن سووری لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئاوارە بوون
کانونی یهکهم 13, 2024 18:26نووسینگەی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی کردووە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا کە زۆربەی ئەو ئاوارانە ژن و منداڵن.
-
خۆپیشاندانی یەمەنییەکان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینی و سوورییەکان
کانونی یهکهم 13, 2024 18:20پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ ببوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و هەروەها هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی سووریا بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها هاوخەمی و هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی لوبنان و حیزبوڵا.
-
سوپای ڕژێمی زایۆنی چووە ناو قونەیتەرە و جەبەلوشێخی داگیرکرد
کانونی یهکهم 13, 2024 18:16لەکاتێکدا کە ژێدەرە سورییەکان باسی پەلاماری هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قونەیتەرە دەکەن، وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە دەستیان گرتووە بە سەر جەبەلوشێخ کە لە جەولاندا هەڵکەوتووە.
-
عەبدولمەلیک حوسی: تەماحی ڕژێمی زایۆنی واوەتر لە سوریایە
کانونی یهکهم 13, 2024 16:25سید عبدالملک بدرالدین الحوثی بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی چاوی تەماحی بڕیوەتە ناوچەکانی دراوسێی فەلەستینی داگیرکراو لە سوریا و میسردا، وتی کە نەتانیاهۆ خەریکی قۆستنەوەی ئەو هەلەیە لەبەر ڕووداوەکانی سوریا بۆی ڕەخساوە، بۆ گەیشتن بە زێدەخوازییەکانی.
-
ڕژێمی زایۆنی سووریەکانی قونەیتەرەی بە پشتیوانی ئەمریکا ناچارکردن بە کۆچی بە زۆرەملیی
کانونی یهکهم 13, 2024 16:18لە درێژەی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە دۆخی ناپاوەجیی سووریا وناتەوانی گروپە چەکدارەکان کە بەرپرسایەتی لە دەمیشقیان گرتووەتە ئەستۆ چ لەباری سەربازی وچ سیاسی ، سەربازانی داگیرکەری ئەم ڕژێمە ، بە ئاوارەوهەڵوەدا کردن وکۆچاندنی بەزۆرەملیی خەڵکی گوندەکانی گردوپەڕی قونەیتەرە ، لە سەرزەوینەکانی سووریا، دەستیان کردووە بە داگیرکاری گەورەو ئاشکرا.
-
باڵوێزی ئێران: ڕێگا نادەین پەلاماری تیرۆریستی بکرێتەسەر عێراق
کانونی یهکهم 13, 2024 16:06"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی ئێران لە بەغدا پێیداگرت کە هیچ نیگەرانییەک سەبارەت بە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر عێراق لە ئارادا نییە و بێتوو ئەوەش ڕوو بدات ئێران یارمەتیی عێراقییەکان دەدات.
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی بەحرەین بۆیارمەتی گەیاندن بە جەولانی
کانونی یهکهم 13, 2024 16:03پاشای بەحرەین لە پەیامێکدا بۆمحەممەد جەولانی فەرماندەی گروپی ناڕازی چەکداری "hts" کە خۆی بە فەرماندەی ئیدارەی هەڵمەتی سەربازی سووریا دەناسینێت ، بۆ یارمەتی وڕاوێژکاری بەناوبراو ئامادەیی ڕاگەیاند .
-
تیابرانی بەربڵاوی ژێرخانە بەرەڤانییەکانی سوریا بە دەستی ئیسراییل
کانونی یهکهم 13, 2024 16:02سوپای ڕژێمی ئیسراییل لە ٨ی دێسەمبەرەوە کە حکومەتی سوریا ڕووخاوە تا ئێستا لە ڕێگای هێرشی ئاسمانیی جۆراوجۆرەوە ٥٠٠ بننکەی سەربازیی بە هەزار و ٨٠٠ بۆمب تیابردووە و بەشی زۆری سیستەمەکانی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی تێکشکاندووە.