-
سوریا نوقمی بشێوی
کانونی یهکهم 09, 2024 09:14بەرهەڵستکارانی چەکداری حکومەتی سوریا ئەمڕۆ دەستیان گرت بە سەر شاری دیمەشقی پێتەختی سوریا. ئەوانبە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەک لە خۆڕاگری ببینن، کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی دیمەشق، بینای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی سوریا و کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیشیان گرتە دەست.
-
وەزیری ناوخۆی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا ئارامە
کانونی یهکهم 08, 2024 19:16وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەردەوام باروودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریای لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدایە.
-
ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج: بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان
کانونی یهکهم 08, 2024 18:58ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج کە بەشێکە لە هێزەکانی "هەسەدە" راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر منبج. ڕاشیگەیاند کە بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارەکان.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ڕووداوەکانی سوریا
کانونی یهکهم 08, 2024 18:58وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە دیاری کردنی چارەنوس و بڕیاردان سەبارەت بە داهاتووی سوریا تەنیا لە دەستی خەڵکی ئەم وڵاتەدایە، بە بێ خۆوەردانی تێکدەرانە و یان سەپاندنی لە دەرەوە.
-
ئیسراییل فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریای بۆردومان کرد
کانونی یهکهم 08, 2024 18:57فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردمانی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریا لە دەڤەری دیمەشق.
-
بەیاننامەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی ٥ وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە
کانونی یهکهم 08, 2024 12:42وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی عەرەبی و پرۆسەی ئاستانە شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێ سەروەریی سوریا بپارێزرێ و بڕوامان وایە بەردەوامبوونی قەیرانی سوریا مەترسییە لەسەر ئەم وڵاتە و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
-
جەولانی: کاروباری وڵات درایە دەستی سەرۆکوەزیرانی پێشوو
کانونی یهکهم 08, 2024 12:42سەرکردەی بەرهەڵستکارانی چەکداری سوریا داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد خۆ ببوێرن لە نزیک بوونەوە بە ڕێکخراو و ناوەندە حکومییەکان هەتا ڕادەستکرانی فەرمیی حکومەت لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیرانی پێشوو.
-
محەممەد ئەجەلالی: ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خەڵکین
کانونی یهکهم 08, 2024 12:42سەرۆکوەزیرانی سوریا پاش ڕاگەیەندرانی ڕووخانی حکومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی سوریاوە وتی: ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیراندا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەر کەسێکین کە خەڵکی سوریا هەڵیبژێرێت، داوا لە شاروومەندانیش دەکەین کە زەبر لە سامانی گشتی و حکومی نەدەن.
-
هاتنی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو خاکی سووریا
کانونی یهکهم 08, 2024 10:36دوابەدوای ڕۆخانی حکومەتی سووریا، میدیا زایۆنیەکان لە هاتنی تانکەکانی سوپای داگیرکەربۆ بەرزاییەکانی جولان هەواڵیان دا
-
گۆڕانکاریەکانی دەمیشقی پێتەختی سووریا
کانونی یهکهم 08, 2024 08:48هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بارستایەکی بەربڵاولە هەواڵەکان لە بارەی گەیشتنی ناڕازیە چەکدارەکان بۆدەمیشقی پێتەختی سووریا باس وهەواڵی جیی نیگەرانی لە خراپ وشپرزە بوونی دۆخی ئاسایشتی لە دەمیشق دەکات.