-
پێشڕەویی سوپای سوریا لە دەڤەری حەماه
کانونی یهکهم 05, 2024 21:50ژێدەرێکی سەربازیی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەمدا رایگەیاند کە بارودۆخ لە سەرانسەری حەماه لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای سووریادایە و بانگەشەی ژمارەیەک لە تووڕەکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە چوونی تیرۆریستان بۆ نێو ئەم شارە درۆ و دەلەسەیە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات
کانونی یهکهم 05, 2024 17:45عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە سبەی سەفەرێکی فەرمی هەبێ بۆ عێراق و لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە و باروودۆخی سوریا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای بەغدا دیدار بکات.
-
وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوشانە میسرییەکەی
کانونی یهکهم 05, 2024 15:01عەراقچی لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، پێیداگرت لە سەر سیاسەتی پاوەجێی ئێران سەبارەت بە داکۆکی لە حکومەت، سوپا و گەلی سوریا لەپێناو خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا.
-
١٢٠ تیرۆریست لە سوریا کوژران
کانونی یهکهم 05, 2024 13:23ژێدەرە سورییەکان باسی هێرشی قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سوریا دژ بە بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەی "کەفەردان" هەڵکەوتوو لە پارێزگای "ئیدلیب"ـیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا ١٢٠ تیرۆریست کوژراون و یان بریندار بوونە.
-
سەقامگیربوونی تۆکمەوتەواوی هێزی سوری لە دەڤەری حەماه
کانونی یهکهم 05, 2024 13:19شەوی ڕابردوو ژێدەرێکی سەربازیی سوریا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە بنکەکانیاندا لە دوور و نزیکی شاری حەماه و لە هەموو ئاراستەیەکدا سەقامگیر بوونە.
-
درێژەی تێکهەڵچوونی توند لە نێوان ئەرتەشی سوریا و تیرۆریستان
کانونی یهکهم 05, 2024 08:32تێکهەڵچوونێکی توند لە نێوان ئەرتەشی سوریا و تیروریستانی بەرەی نوسرە لە ئارادایە ئەوە لە حاڵێکدایە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی سووری و ڕووسی خەریکی بوردمان کردنی ناوەندەکان و شوێنی کۆبووونەوەی تیروریستان لە دەڤەری باکووری حەمان .
-
جێی پێی ئوکراین لە توندبوونەوەی بارگرژییەکانی سووریا
کانونی یهکهم 05, 2024 07:14وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی جێ پێی ئوکراینیەکان لە توند بوونەوەی بارگرژیەکانی سووریا دیارە
-
ئیرەوانی : ئێران پێداگرە لەسەر لاگریی لە سووریا
کانونی یهکهم 04, 2024 19:17باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا لە لایەن تیرۆریستانەوە وتی : ئێران مافی دەسەڵاتداریەتی سووریا بۆ خەبات بە دژی گرووپە تیرۆریستیەکان وەکوو تەحریروشام بە فەرمی دەناسێ و بۆ لاگری لە حکومەتی سوریا و خەڵکەکەی بۆ خەبات بە دژی تیرۆریستان پاوەجێیە .
-
ئێران پشتیوانی حکومەت و خەڵکی سووریایە
کانونی یهکهم 04, 2024 14:15ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد : تاران بەردەوام لاگری حکومەت و خەڵکی سووریایە لە خەبات بە دژێ تیرۆریستان
-
سووریا : ئیسرائیل هۆکاری بەدی هاتنی دۆخی سووریایە
کانونی یهکهم 04, 2024 14:15قەسی زەحاک نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد ڕژێمی زایونیستی لە ڕێگای دەسدرێژکاریگەلی بە دوای یەکی سەربازی بۆسەر خاکی سووریا بەنیازی پەلامارکردنە سەر سووریایە