گەشتی شاندێکی بەحرەینی بۆ دەمیشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434407-گەشتی_شاندێکی_بەحرەینی_بۆ_دەمیشق
ژێدەرەهەواڵیەکان لە سەفەری شاندێکی بەحرەینی بۆ دەیمەشقی پێتەختی سووریا هەواڵیان دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2024 11:06 Asia/Tehran
  • گەشتی شاندێکی بەحرەینی بۆ دەمیشق

ژێدەرەهەواڵیەکان لە سەفەری شاندێکی بەحرەینی بۆ دەیمەشقی پێتەختی سووریا هەواڵیان دا

شاندێکی بەحرەینی بە سەرکردایەتی ئەحمەد بن عەبدولعەزیز ئالی خەلیفە" سەرۆکی دەزگەی ئاسایشی ستراتژی ئەم وڵاتە سەفەری کرد بۆ دەیمەیشق وئێستاکە سەرقاڵی دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئینتقالی سووریایە لە قەسرشەعب .

"ئەحمەدبن عەبدولعەزیز ئالی خەلیفەلەم سەفەرە لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەناوبانگ بە جۆلانی ، ڕێبەری هەشەدە وفەرماندەی ئیدارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی سووریا دیداروتووێژی کرد.

هەروەها بڕێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕاپۆرتیان دا کە ئەمڕۆشاندێک لە وڵاتی لیبیا سەفەرئەکەن بۆ دەیمەشق . هەتائێستاکە بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی دوای کۆنترۆڵی گروپە ناڕازیەچەکدارەکانی هەشەدە بەسەر شاری دەیمەشق ، سەفەریان کردووە بۆ ئەم شارە ولەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئینتقالی سووریا دیداریان کردووە.

 "محەممەد بەشیر" کە دووشەممە نۆزدەی سەرماوەز وەکوو سەرۆکی دەورەی ئینتقالی سووریا دیاری کرابوو، بەفەرمی سەرۆکایەتی حکومەتی ئینتقالی ئەم وڵاتەی هەتا مانگی مارسی داهاتوو گرتە ئەستۆ.