وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق باسی پێکھاتنی دوو تیپی ھاوبەشی ھێزەکانی سوپاو پێشمەرگەو سەقامگرتنیان لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی کرد.
«موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: سوپای عێراق هەر چۆن ھەمبەر هەڕەشەکانی نێوخۆ و دەرەکی دەتوانێت پارێزگاری لەئاسایشی وڵات بکات ، بەهەمان شێوە بەھەمان شێوە دەشتوانێ رێگربێت لە رودانی پێشێلکاری لەرۆژی هەڵبژاردن دا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ھەڵمەتێکدا بنکەوبارەگای تاقمە دژە شۆڕشەکانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج.
وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لە ناوچە جێی ناکۆکیەکاندا بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێکی باڵاتر بەردەوام دەبێت.
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «سەلاحەددین»یان دەست پێ کرد.
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، بەردەوام کرانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە ئاستی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێونەتەوەییەو پێویست بە بوونی ھێزی چخنگاوەری بیانی لە وڵات دا ناکات.
تاقمی میدیایی «ئەلئیعلامو لئەمنی» باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی عێراقی کردووە لە باکووری ئەم وڵاتە.
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی چۆڵ کرانی بەشێک لە بنکەی سەربازیی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکی و ڕادەست کردنی بە سوپای عێراقی کردووە.
ڕۆژی سێ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان «ئەبو حەسەن ئەلغرێباوی» فەرماندەی باشوری عێراقی داعشیان کوشتوە و بەڵێنی خۆیان لە کۆتایی هێنان بە سەرانی ئەو رێکخراوە و وەفایان بۆ گیانی شەهیدان جێبەجێ کردوە.
کۆپتەرەکانی ھێزی سوپا و ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ٢٢ کەس لە چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە باشووری پارێزگای کەرکوک لەنێو برد.