چۆڵ کرانی بەشێک لە بنکەی سەربازیی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394983-چۆڵ_کرانی_بەشێک_لە_بنکەی_سەربازیی_عەینۆلئەسەد_ی_عێراق_لە_لایەن_ھاوپەیمانیی_ئەمریکییەوە
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی چۆڵ کرانی بەشێک لە بنکەی سەربازیی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکی و ڕادەست کردنی بە سوپای عێراقی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 12:19 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی بەشێک لە بنکەی سەربازیی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکییەوە

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی چۆڵ کرانی بەشێک لە بنکەی سەربازیی «عەینۆلئەسەد»ی عێراق لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکی و ڕادەست کردنی بە سوپای عێراقی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممە «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی ئەمریکی تاوەرەکانی چاودێری، ڕمارەی کەرەستەو تفاق، کۆنترۆڵی کامێرکانی گەرماپێوو چەند ژێنڕاتۆریان لە بنکەی ئاسمانیی «عەینۆلئەسەد» ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق کردووە.

وتیشی: ھاوپەیمانیی ئەمریکی سێ ڕۆژ لەمەبەریش چەند تاوەرێکی چاودێریی لە بەشگەلێکی ئەم بنکەیەو نزیکەی دو حەوتە لەمەوبەریش بەشێک لە کەرەستەوتفاق و چەند ترۆمبیلێکیان ڕادەستی ھێزەکانی عێراق کرد.

ئەم ھەنگاوانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە گەلێک جار کاروانەکانی ھێزەکانی ئەمریکی و یان مۆڵگەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق کراونەتە ئامانج.