بەرپرسی کاروباری پەناخوازانی کورد لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە کە، لە پاش داگیرکرانی ناوچەکانیان دەیان ھەزار کورد لە سەریکانی و گرێ سپی بەرەو ناوچەکانی دیکەی سووریا کۆچیان کردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ئەوەی کردووە کە لە شەڕوپێکدادانەکەی سەریکانی منداڵێک کوژراوەو حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە.
سوورییەکان باسی ڕوودانی ١٠١ حاڵەتی تاوانکاری لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەریکانیی ژێر دەستەڵاتی تاقمە چەکدارەکانی سەربە تورکیایان کردووە.
ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریسیتانی ھاوپەیمانی ھەڵیانکوتایە سەر پرۆژەی ئاوی گردوپەڕی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆ جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر حەسەکە .
سووریا باسی هەوڵی سەربازانی تورکیا دەکات بۆ بردنی کاروانێکی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ دەڤەری باکووری حەسەکە .
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» شەوی سێ شەممە باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراوی کرد لە باشووری شاری «سەریکانی» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی دۆزرانەوەی تەرمی گوللەباران کراوی سەربازێکی سوپای تورکیای کرد لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شارەکانی ئیدلب و عفرینی سوریا ژمارێک لە خەڵک کوژران و بریندار بوون .
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان ماتۆڕسکلێتێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەهۆیەوە هەشت کوژراو و 19 برینداری لێکەوتەوە.