سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن ، دانی موچەی کارمەندانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ی شەرت ومەرجی وتووێژ لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەنعا ڕاگەیاند .
گۆڤاری ئەمریکایی واڵ ستریت ژورناڵ ڕاپۆرتی دا ، ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی داخوازی ئیمارات بۆ پشتیوانی لە داگیرکرانی بەندەری حودەیدەی یەمەنە.
دوابەدوای ھەڵمەتی دوورەنگێوەکانی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، سێ لەشکریی سەعودی لە ناوچەی عەسیر ھەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان کوژران.
سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان کۆنترۆڵی ناوچەی تائف لە شاری دریهمی سەربە پارێزگەی حەدیدە بەتەواوی بەدەستەوە بگرن .
عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی شەممە هاوکاریی چەکداریی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ سعودویەکان بەدژی یەمەنی لەقاودا.
سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە درێژەی سەرکەوتنەکانی خۆیان لە حەدیدە گوردانێکی دەسدرێژکاری هاوپەیمانی سەعودیان بە شێوەی تۆکمە وتەواو تێک شکاند /.
سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ڕایگەیاند: هێڵی کەناراویی حەدیدە دەبێتە گۆڕستانی دەست درێژکاران .
یەکەی موشەکیی هێزەکانی یەمەنی بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودیایا لە ناوچەی (ئەل لەبەنات)ی سەربە پارێزگای جوفی باکووری یەمەن دایەبەر موشەکی "قاهیر ئێم٢" .
ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی شوێنهاتە مرۆییەکانی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سەربە عەبدڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ زاڵبوون بەسەر شاری حودەیدە، نیگەرانی دەربڕی.
لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچەی "الدریهمی" لەپارێزگای "حودەیدە "ی یەمەن دوو شارومەندنی یەمەنی کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.