بەشێکی زۆر لە خەڵکی عەرەبستان ھەنگاوی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ئیعدامکردنی 81 کەس لەوان 41 کەسی شیعەیان لە پێناو سەرکوتکردنی بەرھەڵستکارانی سعودی و بەرەنگاربوونەی بزاڤی ئازادی خوازی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا لێکدایەوە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانە بێ ناوەڕۆکەکان لە بەیاننامەی لێژنەی بەناو چوار قۆڵیی «ئیمارات، عەرەبستانی سەعودی، بەحرەین و میسر»، دەستوەردانی کەسانی تر لە بارەی سێ دوورگە ئێرانییەکەی تۆنبی گەورەو تونبی بچوک و بوموسای شەرمەزار کرد.
کاربەدەستێکی سعوودی ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە نیازە بووجەی سەربازیی و بەرگریی خۆی تا پەنجا لەسەد زۆرتر بکات .
دوای دەرکەوتنی ھێندێک گۆڕانکاریی ئاشکراو نھێنی لە پەیوەندییەکانی عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە تایبەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو، سەرەنجام پاشمیری سەعودی دانی نا بە ھەڵوێستی سەرەکیی وڵاتەکەی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەڵێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنێک بەهیچ شێوەیەک دژی لایەنێکی دیکە نیە.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنی ھەرە باشی دانوستان لەگەڵ ڕیاز وتی: ھەردووک لا لە ڕووی سیاسییەوە لێبڕاون بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەن دەکەن .
جێگری وەزیری دەرەوەی یەمەن ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەمبەر شەڕ دژی ئەو وڵاتە و وتی: ڕۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش گۆڕاوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی و ڕاگەیندرانی هاو دەنگی لە گەڵ دەسدرێژکاران .
نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەستوەردانی عەرەبستان و ئیمارات بووە ھۆی ئەوەی کە «موحەممەد حەلبوسی» بۆ دووھەم جار ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
لە تێکھەڵچوونی ئەرتەش و گوردانە جەماوەخریەکانی یەمەن لە گەڵ بەکرێگیراوانی حکومەتی وازلەرھێناو لە مەئریب ، 41 کەس لەوان بۆ وێنە چەند فەرماندەی باڵای کوژران .