هۆگریی نیشاندانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ سەردانی ریاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407605-هۆگریی_نیشاندانی_سەرۆکی_رژێمی_زایۆنی_بۆ_سەردانی_ریاز
میدیا عیبریەکان باسی هۆگریی سەرۆکی رژێمی زایۆنی دەکەن بۆ سەردانی عەرەبستانی سعودی و پەیوەستبوونی ریاز بە رێککەوتنەکانی سازان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2022 19:00 Asia/Tehran
  • هۆگریی نیشاندانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ سەردانی ریاز

میدیا عیبریەکان باسی هۆگریی سەرۆکی رژێمی زایۆنی دەکەن بۆ سەردانی عەرەبستانی سعودی و پەیوەستبوونی ریاز بە رێککەوتنەکانی سازان .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی کان نیوز لە راپۆرێک دا راگەیاند ، ئیسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە لێدوانێگکی ئاشکرادا گوتوویەتی دەیهەوێ سەردانێکی ئاشکرای لە عەەرەبستانی سعودی هەبێ و ریاز بێتە ریزی رێککەوتنەکانی ئیبراهیم .

 رێککەوتنی ئیبراهیم یان پەیمانی ئیبراهیم بەیاننامەی هاوبەشی ئیسراییل ، ئیمارات و ئەمریکا بوو کە لە 13 ی ئابی 2020 بەسترا .

ئەوە لە کاتێکدایە کە پاییزی رابردوو هەندێ میدیای نزیک بە رژێمی زایۆنی باسی دانوستانی حکومەتی ئەمریکا لە گەڵ عەرەبستانی سعودیان کردبوو بە مەبەستی ئاسایی کردنی پێوەندیی ریاز لە گەڵ تەلەڤیڤ.