سەرچاوە هەواڵیەکان باسی مانگرتن لە خوراکی " تەلال بن عەبدولعەزیز " شازادەی سەعوودییان کرد .
پەلاماری ئاسمانیی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر سەنعاو حۆدەیدەی یەمەن، ٢٣کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
هێزی عەرەبستانی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان بەدژی شارومەندان لە عەوامییە، لاوێکیان بە ناوی سەلمان عەلی سەلمان فەرەج، لەم شارە دا کوشت .
عەرەبستان بۆ زۆرتر کردنەوەی گۆشار بۆ سەر قەتەر، سەلوی،دوایین بوارگەی زەمینی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە کە تەنیا ڕێگای پێوەندی قەتەر لەگەڵ دەرەوە بوو لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ دیسەمبەر بە تەواوەتی داخست.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تاقمێکی چالاک لە بواری زانیاری چەکەمەنی نیشان دەدات کە عەرەبستان و ئەمریکا بۆ گواستنەوەی چەکەمەنی ئەورووپایی بۆ تیرۆریستان لە ئێراق و سوریا دەوریان هەیە.
ڕۆژنامە نووسی عەرەبستانی باسی گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی کرد .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بەئێرانی بوونی مووشەکە هاوێژراوەکان بۆسەر فڕگەی عەرەبستانی ، پشت ڕاست نەکردەوە.
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران وتی: ڕێککەوتن و تەبایی نهێنیی عەرەبستان و ئیسراییل، ئەو هەلەی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەخساندووە کە بە بێ ترس قودس بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ڕانگەیەنێ.
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتەردا نووسی: "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان، ڤێرژێنی نۆژەن کراو و ماتۆڕی هاندەری بیر و هزری وەهابیزمی نوێیە.
فەرماندە ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سەعودیەکان بە فەرمانی ئەمریکا لە نێوان موسوڵمانان دووبەرەکی دەخەن پێداگری کرد: دیار نیە سەعودیەکان چ قازانجێک لە ناهێوری لە ناوچە دەکەن.