وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا داوای کردووە ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە پێنح ھەزار چەکداری ئەمریکی لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد: ھەڵس و کەوتی گومان لێکراوی ئەمریکا، بریتانیاو ڕژێمی زایونیمان لە ژێر چاودێری دایە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیداری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق جەختی کرد: پەیوەندی و ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بە بێ دەستوەردانی بیانییەکان، مەرجی پێویستە بۆ دامەزرانی ئاسایشتێکی پاوەجێ.
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران دیدارو وتووێژیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتە تاران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگێشتنی سەرۆک کۆماری تورکیا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی کردوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا کە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینیە بەرپا دەکرێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی خۆی لە بارەی ھێندێک ڕادەربڕینی پەیوەست بە لاوازکردنی ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبیی عێراق ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: خولی چوارەمی وتووێژە ستراتژییەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن قۆناغی کۆتایی دەبێت و لەم خولەدا وتووێژ لە سەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆڵی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا بە تەوەرەیی و گرینگ نرخاندو پێی داگرت: وتووێژ تاکە ڕێگای چارەسەریی گرفتەکانی ناوچەکەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە وڵاتەکەی دا ڕایگەیاند: ئەم بابەتە عێراق بەرەوڕووی گرفتی مەترسی دارو تەقینەوەی ئاسایشتی دەکاتەوە.