فۆئاد حسەین: داوای کشانەوەی پێنح ھەزار چەکداری ئەمریکی لە عێراقمان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400137-فۆئاد_حسەین_داوای_کشانەوەی_پێنح_ھەزار_چەکداری_ئەمریکی_لە_عێراقمان_کردووە
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا داوای کردووە ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە پێنح ھەزار چەکداری ئەمریکی لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2021 08:23 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسەین: داوای کشانەوەی پێنح ھەزار چەکداری ئەمریکی لە عێراقمان کردووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا داوای کردووە ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە پێنح ھەزار چەکداری ئەمریکی لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕووسیا ئەلیەوم، «فۆئادحسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی لە شکریانی ئەمریکی لە عێراق وتی: ئەم ھێزانە پێش لە وتووێژە ستراتژییەکانی بەغدا_واشێنگتۆن پێنج ھەزار چەکدار بوون و عێراق خوازیاری کشانەوەیان لەم وڵاتە ببوو ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە.

«قۆئاد خسەین» پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانیشی بە ھێزمەندو پتەو نرخاندو وتیشی: سەرباری ھێندێک گرفت لە ناوچەکە، ئەم پەیوەندیە ھەروا ھێزمەندو پتەویش ماوەتەوە.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی عێراقیشەوە، وتی: ھیچ ھۆیەک بۆ پەک خرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق دا بەدی ناکرێت و ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراوی خۆی دا واتە دەھەمی ئۆکتۆبەر بەرپا دەکرێت و یەکانگیر بوونێکی نێونەتەوەییش بۆ داکۆکیی سیاسی و دراڤی لە ڕەوتی ھەڵبژاردن لە ئارادایە.