-
ئامادەباشی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری جیهان
ئهیلوول 28, 2024 10:35کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی وئامادەباش لە باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە سەرانسەری جیها ن دوابەدوای پەلاماری دوێنێ هەینی بۆ سەر بەێروت هەواڵی دا
-
پزشکیان : ڕەنگە دۆخی ناوچەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت
ئهیلوول 26, 2024 09:41سەرۆک کۆماری ئیران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بیرمەندی باڵای ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕۆژاواییەکان بە لووتبەرزی خۆیان بوونە هۆکاری شەڕی ئۆکراین و ئێستا بە درێژکردنەوەی شەڕ بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
ئهیلوول 26, 2024 07:46خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
-
حەماس خوازیاری سزادرانی بلینکێن بوو
ئهیلوول 26, 2024 07:06حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستێدابوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
ئهیلوول 26, 2024 06:45سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
-
هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات
ئهیلوول 26, 2024 06:37خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە سێ درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو.
-
پێداگری پزیشکیان لەسەر کۆتایی هاتنی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە غەزەو لوبنان
ئهیلوول 25, 2024 05:20مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئیسلامی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دڕندەکاری زایۆنیستەکان بەرامبەر بە خەڵکی غەزەو لوبنان کە بەهەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە خاک و خوێن گەوزاندوە بەبێ وڵام نامێنێتەوەو پێداگریشی کرد کە پێویستە کە دڕندەکاری سەرشێتانەی زایۆنیستەکان لە لوبنان و غەزە بەرلەوەی ئاگر لە ناوچەکەو جیهان بەردا کۆتایی پێ بێ.
-
یارمەتیی حەشدی شەعبی بۆ لوبنان، فەلەستین و سوریا
ئهیلوول 24, 2024 07:00سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق رایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ئامادەیە بۆ دابین کردنی هەموو چەشنە یارمەتییەکی مرۆیی و پزشکی بۆ زەبروێکەوتووانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، فەلەستین و سوریا.
-
کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە غەززە؛ پێویستییەک بۆ گەشانەوە و ئاشتیی جیهانی
ئهیلوول 24, 2024 06:40سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە خوازیاری جیهانێکی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی و ناوچەیەکی پاک لە چەکی کۆکوژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، بە بێ هیچ پێشمەرجێک.
-
هێرشی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر جەولانی داگیرکراو بە درۆنی «الأرفد»
ئهیلوول 24, 2024 06:15گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ڕێگای درۆنەوە ئامانجێکی لە جەولانی داگیرکراودا پێکاوە.