-
داواکاری ئیسماعیل هەنیە بۆ دیاریکرانی ڕۆژی ٣ی مانگی ئوت وەک ڕۆژی جیهانی یارمەتیدانی خەڵکی غەزە
تهمووز 30, 2024 05:36سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس خوازیاری دیاریکرانی ڕۆژی ٣ی مانگی ئوت بوو وەک ڕۆژی جیهانی یارمەتیدانی خەڵکی غەزە، بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیست.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ٣٢٤ کەس
تهمووز 29, 2024 08:15وەزارەتی تەندرووستیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتۆتە ۳۹ هەزار و ۳۲۴ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ۹۰ هەزار و ۸۳۰ کەس.
-
ئۆلمپیک؛ گۆڕەپانی پێوەری دووفاقیی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی
تهمووز 28, 2024 17:59ستانداردی دووفاقیی ڕۆژاوا لە دوژمنایەتی کردنی ڕوسیا و دۆستایەتی کردنی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سەرباری قەڵاچۆ کردنی دەیان هەزار ژن و پیاو و منداڵی فەلەستینی، مەسەلەیک نییە کە خەڵک لە ڕۆژاوا بە ئینگلیزیشەوە لێی خافڵ بن و نەکەوێتە بەرچاویان.
-
خەڵکی غەززە و کێشە و گرفتی نالەباری تەندرووستی
تهمووز 28, 2024 17:50بە پێی لێکۆڵینەوەکان نیوەی ناوەندەکانی ئاوگەیاندنی غەززە زەبریان بینیوە یان بە تەواوەتی تیاچوونە. دابەدوای دۆزرانەوەی چەشنی دووی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان لە ئاوەڕۆکانی غەززەدا، ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وشداری داوە سەبارەت بە مەترسیی بانی بڵاوبوونەوەی ئیفلیجی منداڵان لەم ناوچەیە و واوەتر لە ناوچەکەیش.
-
ناڕازیانی ئۆسترالیایی خوازیاری بایکۆتکرانی ڕژێمی زایۆنی بوون
تهمووز 28, 2024 08:56خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە ئۆسترالیا خوازیاری بایکۆتکرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.
-
درێژەی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە غەززەو چوونەسەری ژماری شەهیدو برینداری فەلەستینی
تهمووز 28, 2024 08:20وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بە شەهید و بریندار بوونی١٤٤ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامار و تاوانکاریی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئەو ناوچە، ژماری شەهیدان گەیشتە زیاتر لە٣٩هەزار کەس .
-
لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆر، جارێکی دیکە هاتنەسەر شەقامەکان
تهمووز 28, 2024 08:16خۆپێشاندان لەدژ ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززە، لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەڕێوە چوو.
-
بەڕیکرانی بڕی ملوێنێک واکسێنی ئیفلیجی منداڵانی تازە لەدایکبوو، بۆ غەزە
تهمووز 28, 2024 07:42"تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسویس"ی بە ریوه بەر ی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ملوێنێک واکسێنی ئیفلیجی منداڵان بەڕێ دەکرێتە غەزە.
-
خەڵکی تونس خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان بوون
تهمووز 28, 2024 06:20ژمارێک لە هاووڵاتیانی تونسی بە کۆبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تونس، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی قەڵاچۆی خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە، خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا بوون.
-
فەرماندەیەکی یەمەن: هەتا کۆتایی شەڕی غەززە، هێرشی دژ بە رژێمی ئیسرائیل بەردەوام دەکەین
تهمووز 28, 2024 06:16فەرماندەری یەکەی بەرەڤانیی کەنارئاوی یەمەن پێی داگرت، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەتاکاتێک کە حەق سەربکەوێ و شەڕی دژ بە منداڵانی کەرتی غەززەو خەڵکی فەلەستین، بوەستێ، درێژە دەدەن بە شەڕی دژ بە رژیمی زایۆنی و بەرەڤانیکردن لە خۆیان.