-
هاواری پزیشکە ئەمریکیەکان لە دڕندەکاری سامناکی زایۆنیستەکان لە غەزە: ئەم ژینوسایدکردنە بێدەنگی هەڵناگرێ
تهمووز 28, 2024 05:49پزیشکانی ئەمریکی کە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەزە بەشێوەی خۆبەخشانە سەردانی ئەو کەرتەیان کردوە، لە نامەیەک بۆ جەوبایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەیان و کامالا هەریسی جێگری ڕایانگەیاندوە کە چیتر ناتوانن بێدەنگە بکەن لە ڕوداوەکانی غەزەو کۆمەڵکوژکردنی خەڵک لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.
-
ڕەخنەگرتنی ئەردۆغان لە کۆنگرێسی ئەمریکا: جێژنتان گرت بۆ هیتلێری ڕۆژگار
تهمووز 27, 2024 10:56سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە پێشوازیەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گوتاری سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست و وێرای پێناسەکردنی نەتانیاهۆ بە هیتلێری ئەم ڕۆژگارە وتی: ناتانیاهۆ کەسێکە کە دەبێ کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێزگرتنەکەی شەرمەزار بێ.
-
ئانڕوا: ٩٠%ی دانیشتوانی غەززە بەناچاری ئاوارە بوونە
تهمووز 27, 2024 10:26ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند: لە هەر دە فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە نۆ کەسیان بە هۆی شەڕە کاولکەرەکەی ئیسراییل دژ بەم کەرتە، بە ناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە.
-
سائیر مەخیف: بێدەنگەکردنی عێراق لە پەلاماردانی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی ئەو دەستدرێژکاریانە
تهمووز 27, 2024 08:16"سائیر مەخیف"ی نوێنەری هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە بێدەنگەکردنی عێراق لە پەلاماردانی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی ئەو دەستدرێژکاریانە، وریاییشی دا بەرامبەر بە مەترسی سەرهەڵدانی سێکوچکەیەکی بڵێسەدار لە باکوری عێراق.
-
هێرشی بەڕاکێتی خۆڕاگری فەلەستین بۆسەر عەسقەلان و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی دەوری کەرتی غەزە
تهمووز 27, 2024 07:46سەرایا قودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە عەسقەلان و چەند شارۆچکەی زایۆنیست نشینی دەوری کەرتی غەزەی بە ڕاکێت کوتاوە.
-
بۆرێل: بە ترۆریستی ناوبرانی ئانروا بێ مانایە
تهمووز 27, 2024 07:43"جۆزێپ بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: لەنێو هەوڵدانی رژێمی زایۆنیستی بۆ بێ بایخ کردنی ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا)، بە "ترۆریستی" ناوبراونی، "بێ مانا"یە.
-
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ قسەو باس لەسەر غەزە
تهمووز 27, 2024 07:36ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەیەک دا دۆخی مرۆیی کەرتی غەزەی تاوتوێ کرد.
-
عیزەت ئەلڕەشق: ئیدیعای ئەمریکا، درۆیە، خەڵکی غەززە بە چەکی ئەمریکی شەهید دەبن
تهمووز 27, 2024 05:56ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: ئیدیعای نیگەرانیی بەرامبەر رەوشی مرۆیی و پەرۆشبوون لەحاند ئێش و مەینەت کێشانی خەڵکی غەززە، درۆیەکی ئەمریکییە.
-
بەردەوامیی رەخنەوگازندەی بەرپرسانی فەلەستینی لە قسەکانی نەتانیاهو لە کۆنگرێسی ئەمریکا
تهمووز 27, 2024 05:43"سامی ئەبوو زوهری" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: نەتانیاهو لە وتاردانەکەی خۆی لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەریخست کە لەدووی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ نیە.
-
شەهیدبوونی یەک لە ڕێبەرانی بەندکراوی حەماس لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی
تهمووز 27, 2024 05:39ڕێکخراوەکانی بەرپرسی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، یەکێ لە ڕێبەرانی بەندکراوی حەماس لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی، شەهید بووە.