کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان رێگا نادەن پشکێنەرانی رێکخراوی جیھانیی یونسکۆ بۆ سەردای شوێنە ئایینەکانی قەەباغ سەردانی ئەم ناوچەیە بکەن .
باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان و وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنەی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێیان داگرت.
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی ڕەوانەکرانی ژمارێک لە لەشکریانی وڵاتەکەی بەرەو کۆماری ئازەربایجانی کردووە بە مەبەستی بە ئەستۆگرتنی بڕێک ئەرکی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕەکەی ناوچەی «قەرەباغ».
بەگوێرەی هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، لە نزیک شارەدێی شوشا-ی سەر بە قەرە باغ، ئەفسەرێکی گروپی نێودەوڵەتی کاروباری مین سەربە روسیا کوژراوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دوای نزیکەی دوو مانگ لەراگەیاندنی رێککەوتن بۆ راگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ، 11ی ئەم مانگە یەکەم پێشێلکاری ئاگربەستەکە تۆمارکراوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بە ڕەچاوکردنی دابی دراوسێگەری و ھەوڵی ھاوبەش پێش بە پێکھاتنی مەکۆی تازەی تێکدان و بشێوی نانەوە بگرن.
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە ڕاوێژیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی بەرجام و پرسە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە کێشەی قەرەباغ و سووریاوە وتووێژیان کرد.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران لە بارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی یەریڤان و مۆسکۆو باکوو بۆ کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونەکان لە سەر کێشەی قەرەباغ وتووێژیان کرد.