کێشەی قەرەباغ تەوەرەی وتووێژی عەراقچی و باڵوێزی ئەرمینیا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389513-کێشەی_قەرەباغ_تەوەرەی_وتووێژی_عەراقچی_و_باڵوێزی_ئەرمینیا_لە_ئێران
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران لە بارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی یەریڤان و مۆسکۆو باکوو بۆ کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونەکان لە سەر کێشەی قەرەباغ وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 10:36 Asia/Tehran
  • کێشەی قەرەباغ تەوەرەی وتووێژی عەراقچی و باڵوێزی ئەرمینیا لە ئێران

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران لە بارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی یەریڤان و مۆسکۆو باکوو بۆ کۆتایی ھێنان بە تێکھەڵچوونەکان لە سەر کێشەی قەرەباغ وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی فارس «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لەگەڵ «ئارتاشێس تومانیان» باڵوێزی ئەرمینیا لە تاران دیداری کردو سەبارەت بە چارەسەریی تێکھەڵچوونەکان لە قەرەباغ، پرسی پەیوەست بە ڕەوتی دوای شەڕ، بەشداریی ڕۆڵگێڕە ناوچەیی و واوەناوچەییەکان و ڕۆڵی شیمانەیی داھاتوویان بیروڕایان گۆڕییەوە.

«تومانیان»و «عەراقچی» وێڕای ڕاوێژ کردن سەبارەت بە ڕەھەندو ڕێگاکانی ھاوکاریی نێوان ئەرمینیاو ئێران، لە سەر پێویستیی پاراستن و بەھێز کرانی پەیوەندییەکانی دوولایەنەی نێوان ئەم دوو وڵاتە، پەیوەندیی ھەمیشەیی نێوان دامەزراوە دەوڵەتی و جەماوەرییەکان بە مەبەستی ڕاوێژو ھێزمەند کردنی کاری ھاوبەش لە بواری ھاوکاریی ئێستای نێوان دوو وڵات پێیان داگرت.