وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی قەرەباغەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389588-وتووێژی_تەلەفۆنیی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_بارەی_قەرەباغەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی بەرجام و پرسە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە کێشەی قەرەباغ و سووریاوە وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 06:52 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی قەرەباغەوە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی بەرجام و پرسە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە کێشەی قەرەباغ و سووریاوە وتووێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» و «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەر پابەند بوونی تاران و مۆسکۆ بۆ گەڕانەوەی تەواوی لابەنەکانی بەشداری ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بەرجام بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت پێی داگرت.

زەریف و لاڤرۆف ھەروەھا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و بارودۆخی ئێستای قەرەباغ بە سەرنجدانی ھەوڵەکانی ڕووسیا لە ئتاراستەی دامەزراندنی تۆکەوتەواوی ئاگربڕ لەم ناوچەیەو پێویستیی یارمەتی دانی مرۆڤدۆستانەی ئەم ناوچەیە کە لە شەڕو پێکدادان زیانیان وێکەوتووە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی بابەتگەلی گرینگی دیکەش لەوانە ڕەوشتی سووریا، یەمەن، ئەفغانستان و ناوچەی کەنداوی فارس وتووێژیان کردو لە سەر ھاوتەریب کردنی ھەڵوێستەکانیان لە بارەی گەڵاڵەکانی ئێستا، بەشداریی ھەمەلایەنەی دوو وڵات بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و مرۆڤی پێیان داگرت.