یاسادانەرێکی ئەمریکی داوای ھەنگاوی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە بۆ وەدەرنانی تورکیا لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»ی کرد.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی قەت تورکیای وەک ھاوپەیمانێکی ستراتژی چاو لێ نەکردووەو بەس بە ھاوبەشێکی نزیکی خۆی دەزانێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی وشداریی دا بە ھەردووک لای کێشەی قەرەباغ لەمەڕ کەوتنی گوللەو ڕۆکێتەھاوێژراوەکانیان لە خاکی ئێران.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتیدانی دەستڕاگەییشتن بە ئاشتی و ڕێگاچارەی پاوەجێی کێشەی قەرەباغە.
وەزیری ڕدەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە.
بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی و چەک و چۆڵی چێکراوی ئیسرائیل و تورکیا لەشاری «ستپاناکرت»ی «خانکەندی»ی ناوەندی قەرەباغ دۆزراوەتەوە.
کۆمەڵگای ئەرمەنییەکانی شاری لۆس ئانجلێس لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیا، پڕحەشیمەت ترین گەورەشاری ئەرمەنی نشینی ئەمریکا، لە بەردەم کۆنسولخانەی تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان.
وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەڵێ : ئێرەوان بە ئامانجی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ، ئامادەی دانوستان لە گەڵ باکۆیە .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بەتوندی نیگەرانی دەربڕی لە پێشێلکرانی ئاگربڕ لەلایەن هێزەکانی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان و هێرش کرانەسەر ئامانجگەلی ناسەربازی.
هەریەک لەئازەربایجان و ئەرمینیا یەکتری بە هێرشکردن و رانەگرتنی ئاگربەست تۆمەتباردەکەن، ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەمۆسکۆوە.