روانگەی ئێرەوان و باکۆ لە بارەی دانوستان و ئاگر بەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387738-روانگەی_ئێرەوان_و_باکۆ_لە_بارەی_دانوستان_و_ئاگر_بەس
وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەڵێ : ئێرەوان بە ئامانجی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ، ئامادەی دانوستان لە گەڵ باکۆیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 19:37 Asia/Tehran
  • روانگەی ئێرەوان و باکۆ لە بارەی دانوستان و ئاگر بەس

وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەڵێ : ئێرەوان بە ئامانجی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ، ئامادەی دانوستان لە گەڵ باکۆیە .

زۆھراب  مناتسکانیان  وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ھاوبەش دا لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ھاوشانی رووسی خۆی لە مسکۆ گوتی : ئێرەوان ئامادەیە دوای ئاگربەسی بە تەواوەتی لە ناوچەکە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی قەرەباغ لە گەڵ لایەنی ئازەری وتووێژ بکات . 

مناتسکانیان گوتیشی : داوای ئەرمەنستان لە کۆماری ئازەربایجان ئەوەیە کە پێبەندی رێککەوتنی ئاگربەس لە قەرەباغ بێت . 

لە ھەمان کات دا وەزاڕەتی بەرگری ئازەربایجانیش ئەمڕۆ دوشەممە  لە بەیاننامەیک دا راگەیاند : ھێزەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی پێبەندی ئاگربەسی مرۆڤ دۆستانەن و ھەڵمەتی سەربازیی لە لایەن ھێزەکانی ئەم وڵاتەوە راگیراوە .